ڕاستەوخۆ

لە حەلەب هەڕەشەی کوشتن لە هاوڵاتییانی کورد دەکرێت

reset font size increase font size

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی حەلەبەوە بۆ نوچە نێردراوە، چەکدارانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا بەهۆی لە ملکردنی ملوانکەی نەخشە و ئاڵای هەرێمى کوردستان هەڕەشەی کوشتنیان لە خوێندکارانی کورد کردووە.

نوچە زانیویەتی، ڕوداوەکە دوێنێ لە ناوچەی جەبانات لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسود ڕوویداوە. ئەمەش هاوکات بووە لەگەڵ هەڵمەتێکی چەکدارانی حکومەتی کاتی بۆ داگرتن و قەدەغەکردنی ئاڵای کوردستان لە دوو گەڕەکە کوردییەکەی شاری حەلەب.

یەکێک لەو گەنجانەی هەڕەشەی لێکراوە، ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، چەکدارێک بە جلی مەدەنییەوە ڕێگەی پێ گرتووە، بە زۆر ملوانکەکەی ملی پچڕاندووە و خستوویەتییە ژێر پێی. پاش سوکایەتیکردنێکی زۆر، بە ئاشکرا هەڕەشەی کوشتنی لێ کردووە.

لە بەردەوامی ئەم هەڵمەتەدا، چەکدارانی حکومەتی کاتی لە گەڕەکی شێخ مەقسود، ژنێک و چوار گەنجی دیکەیان بە پاساوی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.