له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و سه‌ره‌خۆشیی لە گەلی ئێران کردووە بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی و چەند سەرکردەیەکی دیكه‌ی وڵاتەکەیانەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، جەخت لە پێویستیی ناوچەکە كراوه‌ته‌وه بە سەقامگیریی و کۆتاییهێنان بە هەموو بارگرژییەک.
ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی کردووەتەوە لەوەی، دۆخی نائارامی ناوچەکە، پێویستی بە کاری جدیی هەیە بۆ هێورکردنەوە و سەقامگیریی چەسپاو.