ڕاستەوخۆ

شەش وڵاتی کەنداو ڤیزەی هاوبەش دەدەنە گەشتیاران

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو ئامادەکارییەکان بۆ خستنەڕووی ڤیزەی هاوبەشی گەشتیاری تەواو دەکات، بە جۆرێک کە گەشتیاران دەتوانن لەمەودوا تەنیا بە وەرگرتنی یەک ڤیزە سەردانی شەش وڵاتی ئەندام لە ئەنجوومەنەکە بکەن.

جاسم محەمەد، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو، ڕایگەیاند کە پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و بەمزوانە ڤیزای یەکگرتووی کەنداو بۆ گەشتیاران بەردەست دەبێت.

ئەم سیستەمە نوێیە هاوشێوەی ڤیزەی شنگنی ئەوروپی دەبێت و پێویستیی وەرگرتنی ڤیزەی جیاواز بۆ هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، قەتەر، کوێت، بەحرەین و عومان کۆتایی پێدەهێنێت، کە ئەمەش ئاسانکارییەکی گەورە بۆ کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.