ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: پەکخستنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن ڕاست نییە

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" بڵاویکردەوە، پەکخستنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن ڕاست نییە و بانگەشەیەکی بێ بنەمای سوپای پاسدارانی ئێرانە.

سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای پاسداران جارێکی دیکە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی "درۆی بەسەرچووە"، ئەمە یەکەمجار نییە تاران بانگەشەی تێکشکاندنی ئەو کەشتییە دەکات و پێشتریش چەندینجار هەمان قسەیان دووبارە کردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، " کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن لە باڵادەستی خۆی بەسەر ئاسمانی ئێراندا لە ناو دەریاوە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن کە لە سنورە ئاوییەکانی ئێران نزیک ببووەوە، لەلایەن درۆنەکانی سوپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج و ناوچەکەی بەجێهێشت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.