لە چوارچێوەی بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، خۆپیشاندانی هاوبەشی دەرچووانی چەندین پارێزگای دیکە لە بەغدا لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی گوشار خستنە سەر حکومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەڕێوەبچێت.
شەوی ڕابردوو یەکەم کاروانی دەرچووانی پارێزگای موسەننا لە شاری سەماوەوە بەرەو بەغدای پایتەخت بەڕێکەوتن، بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە، دەرچووانی ساڵانی 2023 تا 2025، بڕیارە لەگەڵ دەرچووانی چەندین پارێزگای دیکە لە بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستیی لە بەغدا گردبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام بدەن.
داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران جەختکردنەوەیە لە سەر دامەزراندنیان کە بە مافێکی سەرەتایی خۆیانی دەزانن، داوادەکەن وەزارەتی تەندروستی وەڵامی داواکارییەکانیان بداتەوە.