ڕاستەوخۆ

دوایین پەرەسەندنەکانی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئیران 

reset font size increase font size

لە کاتێکدا جیهان چاوەڕێی دەستپێکی وتووێژە چارەنووسسازەکانی نێوان تاران و واشنتن لە پاکستان دەکات، بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و نەکرانەوەی گەرووی هورمز سێبەری خستووەتە سەر بەڕیوەچوونی دانوستانەکانی ئەم دوو وڵاتە.

دوای سێ ڕۆژ تێپەڕبوون بە سەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕاگرتنی هێرشەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا هێشتا بەردەوامە. هەرچەندە هێرشە ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان مەترسیی لەسەر مانەوەی ئاگربەستەکە دروست کردووە.

دوای پێداگرییەکانی ئێران لە سەر ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان وەک مەرجی سەرەکیی ئاگربەست و دانوستانەکان، ترەمپ داوای لە ئیسرائیل کرد کە هێرشەکانی بۆ سەر حزبوڵڵا کەم بکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە بنیامین نەتانیاهۆ، لە دوایین لێدواندا گوتی، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر حزبوڵلا.

میدیاکانی ئیسرائیلیش ڕایانگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن بەڕێوەبچێت.

سوپای پاسدارانی ئێرانیش، لە نوێترین ڕاگەیەنراوی خۆیدا، هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هێرشی درۆنی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو دەکەن و دەڵێت، لە دوای ئاگربەستەوە هیچ موشەک یان درۆنێکیان ئاڕاستەی هیچ شوێنێک نەکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی کوەیت ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی ئێرانی بووەتەوە و یەکێک لە بارەگاکانی پاسەوانی نیشتمانی ئەو وڵاتە کراوەتە ئامانج.

لە بارەی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانیش لە ئیسلام‌ ئاباد، ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، ڕۆیشتنی شاندی دانوستانکاری ئێران بۆ پاکستانی بە دوور لە ڕاستی ناوبردووە. بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان حکومەتی پاکستان خەریکی ئامادەکارییە تەکنیکی و ئەمنییەکانە بۆ پێشوازیی لە شاندی هەر دوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.