ڕاستەوخۆ

دارایی هەرێم: ڕۆژی پێنجشەممە موچەی مامۆستایانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە موچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانەی دوای تەممووزی 2024 دامەزراون، دابەش دەکرێت.

ڕۆژی سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، موچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی دەشڵێت، لە هەمان ڕۆژدا موچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت، کە لە دوای 1ـی تەمموزی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون.

لەبارەی سەرچاوەی دابینکردنی پارەی ئەو موچانەوە، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، "کە شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.