ڕاستەوخۆ

بەشێک لە گەڕەکەکانی خەلیفان بۆ چەند کاتژمێرێک بێ کارەبا دەبن

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سۆران ئاگاداریی دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی خەلیفان دەکاتەوە، بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی، بۆ ماوەی نۆ کاتژمێر کارەبای نیشتمانییان دەبڕێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سۆران ئاگادارییەکی لە فەیسبوک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 8ـی بەیانییەوە تا کاتژمێر 5ـی ئێوارە هەریەک لە گەڕەکەکانی شۆڕش، زراعە، باویان، خەبات، ڕاپەڕین، جۆلەمێرگی خواروو، سەرچیا و دۆڵی بیاو، لە ناوەندی شارۆچکەی خەلیفان کارەبایان نابێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بارەی هۆکاری نەمانی کارەبا ئاماژەی بەوەداوە، بە هۆی کارکردنی تیمی پڕۆژەی ڕوناکیی لە سنورەکە، کارەبا لەو ماوە دیاریکراوەدا دەبڕێت .

کارکردن بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوبەرایەتی گشتیی کارەبای سۆران ڕایگەیاند، لە ئێستادا کارەبای سۆران بووەتە 24 کاتژمێریی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.