میدیایهكی ئهمریكی بڵاویكردهوه، مەترسیی مینە چێنراوه دەریاییەکان، هاتوچۆی لە گەرووی هورمز تووشی تەنگژە کردووە و سوپای پاسدارانیش ناتوانێت بە تەواوی ڕێگەکە بۆ کەشتییە بازرگانییەکان پاک بکاتەوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، سوپای پاسداران نەیتوانیووە گەرووی هورمز بە تەواوی بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان بکاتەوە، چونکە توانای ناسینەوە و کۆکردنەوەی هەموو ئەو مینانەی نییە کە لەو ناوچەیەدا چێنراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو "ڕێڕەوە سەلامەتەی" لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ڕاگەیەنراوه زۆر سنوورداره، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مینڕێژکردنەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو و بێ پلانی ورد ئەنجام دراوە.
بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژەیان بەوەکردووە، ڕوون نییە ئایا سوپای پاسداران شوێنی وردی هەموو مینەکانی لای خۆی تۆمار کردووە یان نا، لەلایەکی دیکەشەوە ئەگەری گۆڕینی شوێنی مینەکان بەهۆی تەوژمی ئاو یان تێپەڕبوونی کات لە ئارادایە.
سوپای پاسداران پێشتر دانی بەوەدا نابوو کە لە "ناوچەی سەرەکیی هاتوچۆی گەرووی هورمز" ئەگەری بوونی جۆرەها مینی دژە کەشتی هەیە و ڕێڕەوی جێگرەوەی بۆ هاتوچۆ دیاری کردبوو.