ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵوێزی ئێرانی کرد

reset font size increase font size

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی له‌ وڵاته‌كه‌ی كرد و له‌ باره‌ی به‌كارهێنانی ناوی کەنداوی فارس لەبری کەنداوی عەرەبیی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ 

بەکارهێنانی ناوی کەنداوی فارس لەبری کەنداوی عەرەبیی لەلایەن پێگە دیبلۆماسییەکانی ئێران و  بانگەشەی ئەوەی ناوی عێراق و بەغداد رەگ و ریشەی فارسییان هەیە،کاردانەوەی حکومەتی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا بانگهێشت کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەو بڵاوکراوانە نەگونجاون و شۆرش خالید سەعید، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری فرەلایەنە و یاسایی، لەگەڵ باڵیۆزی ئێران کۆبووەوە بۆ وەرگرتنی ڕوونکردنەوە. 

حکوومەتی عێراق جەختی کردەوە، ئەو هەڵوێستانە زیان بە سەروەری و شوناسی جوگرافی و مێژوویی عێراق دەگەیەنن. عێراق داوای لە تاران کرد دوور بکەوێتەوە لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکان.

دوای بانگهێشتکردنی باڵیۆز، هەژمارە فەرمییەکانی نوێنەرایەتییەکانی ئێران دەستبەجێ بڵاوکراوە و نەخشە کێشە لەسەرەکەی سڕییەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.