وهزارهتی دهرهوهی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی له وڵاتهكهی كرد و له بارهی بهكارهێنانی ناوی کەنداوی فارس لەبری کەنداوی عەرەبیی لهلایهن ئێرانهوه
بەکارهێنانی ناوی کەنداوی فارس لەبری کەنداوی عەرەبیی لەلایەن پێگە دیبلۆماسییەکانی ئێران و بانگەشەی ئەوەی ناوی عێراق و بەغداد رەگ و ریشەی فارسییان هەیە،کاردانەوەی حکومەتی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا بانگهێشت کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەو بڵاوکراوانە نەگونجاون و شۆرش خالید سەعید، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری فرەلایەنە و یاسایی، لەگەڵ باڵیۆزی ئێران کۆبووەوە بۆ وەرگرتنی ڕوونکردنەوە.
حکوومەتی عێراق جەختی کردەوە، ئەو هەڵوێستانە زیان بە سەروەری و شوناسی جوگرافی و مێژوویی عێراق دەگەیەنن. عێراق داوای لە تاران کرد دوور بکەوێتەوە لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکان.
دوای بانگهێشتکردنی باڵیۆز، هەژمارە فەرمییەکانی نوێنەرایەتییەکانی ئێران دەستبەجێ بڵاوکراوە و نەخشە کێشە لەسەرەکەی سڕییەوە.