سەرەڕای هەوڵەکانی داماڵینی چەک لە گرووپە چەکدارەکان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، کاردەکەن بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی لەگەڵ فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گوتویەتی، دامەزراوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتەوە گرنگی و پشتیوانیی تایبەتی پێ دەدرێت.
گوتوشیەتی، حکومەت بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی یاسای حەشد بۆ پەسەندکردنی، وەک بەشێک لە پێکهاتەی هێزە چەکدارەکان.