ڕاستەوخۆ

ڕێژەی بەشداربوونی ژنان لە پەرلەمان سوریادا تەنها 5٪ـە

reset font size increase font size

دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس پەرلەمانی سوریا لەڕێگەی هەڵبژاردنی ناڕاستەوخۆ و بڕیارننامەی ئەحمەد شەرع سەرلەنوێ دەستی بەکار کردەوە، له‌ ئیستادا ته‌نیا 22 ژن له‌ په‌رله‌مانی سوریادا هه‌ن.

قادرییە دۆغان، هاوسەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتەکان ڕایگەیاند، پەرلەمانی سوریا لە نوێنەرایەتیی ژنان، گەل و بڕوا جیاوازەکان دوورە و ئەو ڕژێمەی کە شەرع هەوڵی دامەزراندنی دەدات هیچ شوێنێکی تێدا نییە بۆ  گەل و ژنان.

گوتیشی، ئەم ئەنجومەنە بە عەقڵیەتێکی تاکڕەوانە دامەزراوەو هیچ ئایندەیەک نادات بە گەلانی سوریا.

بەشداری ژنان لە پەرلەمانی سوریا، لە ئاستێکی زۆر کەمدا ماوەتەوە و لەئێستاشدا تەنها ڕێژەی سەدا پێنجی ئەندامان لە ژنان پێکدێت کە حەوت کەسییان لەڕێگەی هەڵبژاردنی ناڕاستەوخۆ و 15 کەسیشیان لەرێگەی فەرمانی ئەحمەد شەرعەوە دەستبەکار بوون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.