مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیاری لادانی سوریا لە لیستی دەوڵەتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر کرد و ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگەی راستکردنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
عەبدی ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەنگاوە دەرفەتێکی نوێ لەبەردەم قۆناغێکی نوێی سەقامگیری، گەشەپێدان و کارکردن بۆ داهاتووی وڵات دەکاتەوە. هەروەها جەختی کردەوە، ئەم بڕیارە دەستکەوتێکە بۆ هاتنەدیی ئاوات و خواستەکانی گەلەکەیان لە پێناو بەدەستهێنانی ئاسایش، ئاشتی و گەشەسەندندا.