ڕاستەوخۆ

هێرشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ شەوی دەیەم بەردەوام بوو

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی هەڵکشانی گرژییە سەربازییەکانی نێوانیاندا، هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ شەوی دەیەم لەسەر یەک بەردەوامیی هەبوو.

فەرماندەییی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر فڕۆکە جەنگییەکانیان چەندین ئامانجی ستراتیژیی سوپای ئێرانیان بۆردومان کردووە، لەوانە بنکەکانی هێزە دەریاییەکان، ناوەندەکانی فەرماندەیی، سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک، کۆگاکانی درۆن و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی، بە مەبەستی لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی ئەو وڵاتە و کەمکردنەوەی مەترسییەکان لەسەر گەرووی هورمز.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ بوونی هەڕەشە بەردەوامەکان، جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز ڕانەگیراوە و هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر پەلامارەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان وەستەیان پێنەکرێت، هێرشەکانی ئەمریکا توندتر دەبن. ڕاشیگەیاندووە، لە دەستپێکی ڕووبەڕووبوونەوەکانەوە تاوەکو ئێستا 17 سەربازی ئاسایشی ئەمریکی کوژراون.

لە بەرامبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکادا، دوو بنکەی سەربازی و چەند سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکایان لە بەحرێن بۆردومان کردووە. جگە لەوەش، سیستمەکانی بەرگری، ڕادار و ناوەندەکانی چاودێریی سوپای ئەمریکایان لە کوێت کردووەتە ئامانج و هۆشدارییان داوە، لە بەردەوامیی پەلامارەکان، وەڵامەکانیان توندتر دەبن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.