ڕاستەوخۆ

ÎHD ڕاپۆرتی21 مانگی پرۆسەی ئاشتیی پەکەکەی بڵاوکردەوە: "پرۆسەکە پێویستی بە چوارچێوەیەکی یاساییە"

reset font size increase font size

پەکەکە"ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا پێشنیاری گۆڕانکاری لە یاسای سزادان و بە فەرمی ناساندنی "مافی ئومێد" دەکات وەک پێوەرێک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.

ڕاپۆرتەکە هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی نێوان 1ی تشرینی یەکەمی 2024 تا 1ی تەممووزی 2026 دەکات و پرۆسەی 21 مانگی ڕابردووی بەسەر چوار قۆناغی سەرەکیدا دابەشکردووە:

قۆناغی یەکەم (تشرینی یەکەمی 2024 - شوباتی 2025): ئەم قۆناغە وەک هەنگاوی سەرەتایی و کارکردن بۆ ئامادەکردنی ڕای گشتیی کۆمەڵگە سەیر دەکرێت.

قۆناغی دووەم (ئازار - تەممووزی 2025): دیارترین وەرچەرخانی تێدا تۆمارکرا کە بە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ی شوباتی 2025 دەستیپێکرد؛ دواتر بڕیاری پەکەکە بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری لە 12ی ئایاری 2025 و دواجار بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی مێژوویی دانانی چەک لە 11ی تەممووزی 2025.

قۆناغی سێیەم (ئاب 2025 - شوباتی 2026): تایبەت بوو بە کارەکانی لیژنەی پەرلەمان و کۆتاییهاتنی بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی پەرلەمان لە 18ی شوباتی 2026.

قۆناغی چوارەم (شوبات - حوزەیرانی 2026): ئەم قۆناغە بەهۆی دواکەوتنی دەرکردنی "یاسای چوارچێوە" پاشەکشەی بەخۆوە بینیوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە 1ی تەممووزی 2026ـەوە پرۆسەکە هێزی خۆی لەدەستداوە و لە قۆناغی ڕاوەستاندا هێڵدراوەتەوە.

ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ بە گرنگییەوە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی سەرکردایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە قبوڵکردنی بڕیاری دانانی چەک لەناو جەماوەر و لایەنگرانی ڕێکخراوەکەدا.

لەکۆتاییدا ڕاپۆرتەکە چەند پێشنیارێک دەخاتەڕوو و جەخت دەکاتەوە کە بۆ بەردەوامیی پرۆسەکە، پێویستە پێناسەیەکی فەرمی و بەیاساییکراوی بۆ بکرێت؛ هاوکات بۆ دروستکردنی متمانەی زیاتر لە نێوان لایەنەکاندا، داوا دەکات گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یاسای سزاداندا بکرێت و "مافی ئومێد" (کە مافی ئازادکردنی مەرجدارە بۆ زیندانیانی هەمیشەیی) بە فەرمی بناسرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان