ڕاستەوخۆ

کۆنفرانسی "ئێمە ئێرانێکی دیموکرات دەچنین" لە پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت

reset font size increase font size

بڕیارە رۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کۆنفرانسێک لەژێر ناونیشانی "ئێمە ئێرانێکی دیموکرات دەچنین" لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەبچێت.

کۆنفرانسەکە لەلایەن "پلاتفۆرمی دیموکراتی ئێران" و بە هاوکاریی چەند گروپێکی سیاسی لە پەرلەمانی ئەوروپا رێکخراوە.

هەروەها نوێنەرانی نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکانی ئێران، چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی، توێژەران، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا کۆدەکاتەوە.

بەگوتەی رێکخەرانی کۆنفرانسەکە، ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە رەخساندنی کەشێکی لەبارە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی دیموکراتیی ئێران، تاوتوێکردنی رۆڵی نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان لە نەخشاندنی داهاتووی وڵاتەکە، بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان هێزە دیموکراتەکان و دۆزینەوەی رێگەی کرداری بەرەو ئێرانێکی ئازاد، فرەخواز (پلورالیزم) و نامەرکەزی.

بەرنامەی کۆنفرانسەکە لە چوار پانێلی سەرەکی پێکدێت کە تیشک دەخەنە سەر بابەتەکانی: بەشداریی سیاسی، مافی نەتەوە و پێکهاتەکان، بنەماکانی دیموکراسی، و ئەڵتەرناتیڤە دیموکراتەکان بۆ داهاتووی ئێران.

چاودێڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕیارە چەند ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا گوتاری دەستپێک پێشکەش بکەن، هاوکات کۆنفرانسەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ (Live) لە ڕێگەی سەنتەری فرەمیدیا (Multimedia Centre)ی پەرلەمانی ئەوروپاوە دەگوازرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.