بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند کە لە کاتەکانی بەیانییەوە تاوەکو دوای نیوەڕۆی سبەینێ، ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتمەودای پاییزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە، سبەینێش ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبن:
-
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
-
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
-
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
-
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
-
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
-
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
-
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
-
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
-
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
-
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
-
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی