ڕاستەوخۆ

هێزەکانی قەڵغانی نیشتمان پێگەکانیان لە بەرەی کەهبووب لە نزیک بابولمەندەب جێگیر دەکەن

reset font size increase font size

ڕۆژی پێنجشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2026، هێزەکانی "قەڵغانی نیشتمان" لە ڕاگەیاندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویان کردەوە، بە هاوکاریی هێزەکانی "ئەلعەمالیقە" و هێزە هاوبەشەکان، توانیویانە پێگەکانی خۆیان لە بەرەی "کەهبووب" جێگیر بکەن، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەبارەی قەبارەی زیانەکان یان ژمارەی هێزەکان بخەنە ڕوو.

ناوچەی کەهبووب بەهۆی ئەوەی ئەو بەرزاییانە لە خۆ دەگرێت، کە دەڕوانن بەسەر ڕێگەکانی گەروی ستراتیجیی بابولمەندەبدا، گرنگییەکی گەورەی سەربازیی هەیە و کۆنتڕۆڵکردنی دەرفەتی چاودێریکردنی جووڵە سەربازییەکان لە بەشێک لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن دەڕەخسێنێت.

ئەم پێشڕەوییە لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەدایە کە هێزەکانی حکومەتی یەمەن بە پشتیوانیی هاوپەیمانیی بە ڕێبەرایەتیی سعودیە دەستیان پێ کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن حووسییەکانەوە لە نزیک بابولمەندەب و شارۆچکەی زوباب دەستیان بەەسەردا گیرا بوو.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.