ڕاستەوخۆ

هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش دەکرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق بڕی 835 ملیار و 553 ملیۆن دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی نۆ خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و پرۆسەی دابەشکردنیش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەست پێ دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمیی لقی هەولێری بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2026 نەتوانراوە پارەی مووچە ڕابکێشدرێت و ڕێکارەکان بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخران.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بە دیاریکراوی لە ڕۆژی یەکشەممە دەست پێ دەکات و لە ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان پێ دەگات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.