توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریخستووە ئەو کەسانەی کاتی زیاتر بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی دەوروبەریان تەرخان دەکەن، مێشکیان بەراورد بە تەمەنی ڕاستەقینەیان گەنجتر دەردەکەوێت و دەمارەخانەکانیان لە قۆناغەکانی ناوەڕاست و کۆتایی تەمەندا پارێزراوتر دەبن.
توێژەرانی زانکۆکانی جۆرجتاون لە ئەمریکا، پاش شیکردنەوەی وێنەی (MRI)ی مێشکی هەزاران کەسی پێگەیشتوو و بەراوردکردنی تەمەنی مێشکیان لەگەڵ تەمەنی ڕاستەقینەیان، بۆیان دەرکەوت کە ئەم پەیوەندییە ئەرێنییە لە نێوان یارمەتیدانی خەڵک و گەنجی مێشکدا تەنانەت پاش لەبەرچاوگرتنی هۆکارەکانی شێوازی ژیان، باری تەندروستی و بارودۆخی کۆمەڵایەتیش هەر بە بەهێزی ماوەتەوە.
توێژینەوەیەک: یارمەتیدانی کەسانی دیکە مێشک گەنجتر دەهێڵێتەوە
دواتر