ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دەڵێ، هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری هێواش بوونه‌ته‌وه و دەبێ یاساکانی ئازادی و سیاسەتەکانی دیموکراتی دەربکرێن.
مسته‌فا قەرەسوو به میدیا خه‌بەری ڕاگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ده‌رچوونی یاسای تایبه‌ت به چوارچێوه بەڵام هەنگاوە کردەیییەکانی تایبه‌ت به‌و پرۆسه‌یه به هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چن. کێشەکە بە یاسا و هۆشیاریی یاسایی کۆن چارەسەر ناكرێت و دەبێت یاساکانی ئازادی و سیاستەکانی دیموکراتیک دەربکرێن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بۆ ئەوەی ئۆجالان ڕۆڵی سەرەکیی خۆی وەکو دانوستانکار بگێڕێت، پێویسته مەرجەکانی کارکردن، دەرفەتەکانی پەیوەندیکردن و کەناڵەکانی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی بۆ بڕەخسێنرێت.
تایبه‌ت به دۆخسی سیاسی له باشوری كوردستانیش قه‌ره‌سوو گوتی، دەسەڵاتداری لە هەرێمەکەدا لاوازە و تاكه چارەسەر بۆ نه‌مانی كێشه‌كان دامەزراندنی حکومەتی یەکێتیی دیموکراتیكە لەسەر بنەمای دیموکراسیی هەرێمی.