ڕاستەوخۆ

گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز دەستیپێکردەووە

reset font size increase font size

دوای هێرشکردنە سەر چەند کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز، گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە تەقینەوە؛ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ئێران ئاگربەستی پێشێل کردووە و فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاش (سێنتکۆم) چەند پێگەیەکی ئێرانی پێکاوە، لە بەرامبەردا سوپای پاسداران دەڵێت وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران لانیکەم بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر کەشتیی بارهەڵگر لە گەرووی هورمز، بەهۆیەوە کەشتییەک زیانی بەرکەوتووە و هێزەکانی ئەمریکاش سێ درۆنیان خستووەتە خوارەوە.

ترەمپ بە توندی ڕەخنەی لە تاران گرت و گوتی: "ئەمە پێشێلکاریی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوانمانە."

دەستبەجێ دوای گوتەکانی ترەمپ، سێنتکۆم ڕایگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانیان چەندین پێگەی سەربازیی ئێرانییان لە ناوچەی گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج.

لای خۆیەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە هێزە دەریاییەکانیان وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکایان داوەتەوە و پێگە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە ناوچەکە بۆردوومان کردووە.

سوپای پاسداران هۆشداریی دا کە ئەگەر هێرشەکان دووبارە ببنەوە وەڵامی توندتریان دەبێت، و جەختیشیان کردەوە کە بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست، کۆنترۆڵی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز لەژێر دەستی ئەواندایە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.