ڕاستەوخۆ

فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە بەغداوە داوای مانەوەی گروپە چەکدارەکان دەکات

reset font size increase font size

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە سەردانێکی کتوپڕدا بۆ بەغدا، داوا دەکات سەرکردەی گروپە چەکدارەکان لە حکومەت دوور نەخرێنەوە، هاوکات واشنتن پشتگیرییەکانی بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بەستووەتەوە بە کەمکردنەوەی هەژمونی ئێران.

ڕۆژی یەکشەممە 10ی 5ی 2026، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس گەیشتە بەغدا و بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)، داوای لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، ڕێگری بکەن لە دوورخستنەوەی سەرکردەی گروپە چەکدارەکان لە حکومەت و ڕادەستکردنی چەکەکانیان.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ عەلی زەیدی دەربڕیوە، بەڵام بە مەرجی دوورخستنەوەی گروپە نزیکەکانی ئێران. بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش جەختی لەوە کردەوە، واشنتن چاوەڕێی هەنگاوی کردەیی دەکات و گوتیشی: "تاوەکو ئەو هەنگاوانە نەبینین، گواستنەوەی داهاتی دۆلار و هاوکارییە ئەمنییەکان بۆ بەغدا وەک خۆی دەمێننەوە".

عەلی فالح زەیدی، کە وەک کاندیدێکی سازان لە نێوان لایەنەکاندا دیاری کراوە، پێشتر خاوەنی بانکی (جنوب) بووە و لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ (شبل زەیدی) سزای مامەڵەکردن بە دۆلاری بەسەردا سەپێنراوە. ئێستاش عەلی زەیدی لە هەوڵی ئەوەدایە هاوسەنگییەک لە نێوان داواکارییەکانی تاران و مەرجەکانی واشنتندا بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی متمانەی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.