ڕاستەوخۆ

دەم پارتی بۆ کڵچدارئۆغڵو: دەبوو داوای لێبوردن لە کورد بکەیت

reset font size increase font size

لێدوانەکانی کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جارێکی دیکە دەستنیشانکراوەی پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە)، سەبارەت بە نەبوونی پەشیمانی لە دەنگدان بە هەڵگرتنی پارێزبەندیی پەرلەمانیی سەلاحەدین دەمیرتاش، ناڕەزایەتی و پەرچەکرداری توندی پارتی یەکسانی و دیمۆکراسیی گەلان (دەم پارتیی لێکەوتەوە.

تولای هاتیمۆغلاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕەخنەی توندی لە کڵچدارئۆغڵو گرت و ڕایگەیاند، ئەوان چاوەڕوانی ئەوە بوون ناوبراو بە فەرمی داوای لێبوردن بکات.

هاتیمۆغلاری گوتی: "داننان بە هەڵەدا و گوتنی ئەوەی کە 'من هەڵەم بینی یان بە هەڵە ئاراستە کرام' خۆی لە خۆیدا فەزیلەت و ئازایەتییە، بەڵام ئەو هێشتا بەرگری لەو بڕیارە دەکات. ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین."

هاوسەرۆکی دەم پارتی هاوشێوەییەکیشی لە نێوان ڕووداوەکانی ڕابردوو و ئێستادا هێنایەوە و جەختی کردەوە، ئەو عەقڵییەتەی ئەو ڕۆژە بووە هۆی دەستگیرکردنی هاوڕێکانیان، ڕێک هەمان ئەو عەقڵییەتەیە کە دەیەوێت لە ڕێگەی بڕیاری "پووچەڵکردنەوەی ڕەها"ـەوە دەست بەسەر ئیرادەی سیاسیدا بگرێت.

 ئاڕاستەی پرسیارەکانیشی کردە کڵچدارئۆغڵو و وتی: "کاتێک دەزانیت دەسەڵات دادوەری وەک دارشەقەیەک و چەکێک بەکاردەهێنێت، چۆن توانیت داوای هەڵگرتنی پارێزبەندییەکان بکەیت؟

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوون بوو کە دوای ئەو بڕیارە بەڕێزان فیگەن یوکسەکداغ، سەلاحەدین دەمیرتاش و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و پەرلەمانتارانمان دەستگیر دەکرێن."

لە وەڵامێکی خێرادا بەرامبەر بەم گرژییە سیاسییە نوێیە، نەجدەت ساراج، بەڕێوەبەری سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکانی جەهەپە (جەهەپە) ڕایگەیاند کە کەماڵ کڵچدارئۆغڵو بڕیاری داوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە زیندانی پیتی (F) لە شاری ئێدیرنە بکات.

ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە کڵچدارئۆغڵو لە لێدوانەکانی پێشووتریدا جەختی کردبووەوە کە پەشیمان نییە لەو دەنگدانەی ساڵی2016کە ڕێگەی خۆشکرد بۆ لادانی حەسەنەی پەرلەمانی لەسەر پەرلەمانتارانی کورد و دواتر دەستبەسەرکردنیان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.