نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا (TBMM) ڕایگەیاند، دەرچوواندنی یاسای چوارچێوە بە دەنگی 467 پەرلەمانتار ڕووداوێکی مێژووییە و ڕێگەی بە تەواوی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و یەکڕیزی لە وڵاتدا خۆش کردووە.
کورتوڵموش لە مەراسیمی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی 2026-2027ی زانکۆی غازی عەنتاب وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، پێویستە سەردەمی نوێ بێتە سەردەمی ئاشتی، یەکڕیزی، تەبایی و گەشەپێدانی هاوبەش، و جەختی کردەوە کە پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان ڕێگە نادەن تورکیا وەک وڵاتێک بمێنێتەوە کە سەرقاڵی کێشە ناوخۆییەکانی خۆی بێت.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە هاوڕاییەکی گەورە دەربارەی پڕۆسەت ئاشتی دروست بووە و گوتی: "گرنگترین هەنگاوی ئەم پرۆسەیە ئەو یاسایەیە کە لە 10ی ئابدا لە پەرلەمان پەسەندکرا.
ئەم یاسایە بە وردبینییەکی زۆرەوە ئامادەکرا و بە دەنگی 467 نوێنەر لە زۆربەی لایەنەکان پەسەندکرا، کە ئەمەش هاوپەیمانییەکی لەو شێوەیە بێوێنەیە لە مێژووی کۆماردا."
لە کۆتاییدا کورتوڵموش جەختی کردەوە کە ئەم یاسایە و ڕاپۆرتە ئامادەکراوەکە وەک نەخشەڕێگەیەک دەرگای ئاشتی، برایەتی و بونیادنانی داهاتوویەکی هاوبەشیان بە ڕووی تەواوی گەلانی وڵاتدا کردووەتەوە.