دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە قەزای کۆیە، و ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هێرشەکە لە نێوان کاتژمێر (12:03) تاوەکو (12:16)ی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2026 ئەنجامدراوە.
ئاسایش پشتڕاستی کردووەتەوە کە کەمپی ئازادی کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکاندا تەنها زیان بە شوێنەکە گەیشتووە و هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.