ڕاستەوخۆ

10 بەرپرسی شارەوانیی چەشمه لە تورکیا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکران

reset font size increase font size

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستگیرکردنی ١٠ کەسی لە کۆی ١٢ گومانلێکراو ڕاگەیاند، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی گەندەڵیدا لە شارەوانیی چەشمەی سەر بە پارێزگای ئزمیر دەستبەسەر کرابوون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی تورکیا کە ڕۆژی شەممە بڵاو کراوەتەوە، لە نێو دەستگیرکراوەکاندا جێگری سەرۆکی شارەوانی و چەند بەڕێوەبەرێکی بەوەکالەتی بەشەکان هەن، کە ڕووبەڕووی تۆمەتەکانی وەک وەرگرتنی بەرتیل، هەڕەشەکردن، ساختەکردنی بەڵگەنامەی فەرمی و تێوەگلان لە تاوانێکی ڕێکخراو بوونەتەوە.

هەروەها دوو گومانلێکراوی دیکە بە مەرجی چاودێریی دادوەری و قەدەغەکردنی گەشتکردن ئازاد کراون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.