بانکی ناوەندیی عێراق داوا لە سەرجەم کۆمپانیا و بازرگانان دەکات کە سەردانی بانکەکان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی مامەڵە پێشینەکانیان بە نرخی پێشووی دۆلار بۆ شکێنراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی، ئەو بازرگان و کۆمپانیایانەی کە پێش ڕێکەوتی ٧ی مانگ و بڕیاری گۆڕانکاری لە بەهای دیناردا مامەڵەیان ئەنجام داوە، مافی خۆیانە دۆلاریان بە نرخی پێشوو بۆ بگوێزرێتەوە و بانکەکەش بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکان دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لە پابەندبوونی بانکە تجارییەکان بەم ڕێنماییانەوە و پاراستنی مافی بازرگانان.