ڕاستەوخۆ

یەکێتی و نەوەی نوێ هاوپەیمانیی "هاوسەنگی و بووژانەوە" واژۆ دەکەن

reset font size increase font size

لە ڕێوڕەسمێکی داخراودا و دوور لە چاوی کامێرای دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری سلێمانی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕێککەوتنی هاوپەیمانیی نێوانیان بە ناوی "هاوسەنگی و بووژانەوە" بە فەرمی واژۆ بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ (2ی تەممووزی 2026) لە هۆتێل "شاری جوان" لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە، هیمداد شاهین، گوتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە لێدوانێکدا بە نووچە تیڤی ڕایگەیاند، پرۆسەی واژۆکردنی هاوپەیمانێتیی نێوان هەردوو لایەنەکە بە شێوەیەکی داخراو و بەبێ ئامادەبوونی هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.