یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، داوای له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردووه، له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی قوتابیان و مامۆستایان، پشووی خوێندن درێژبکرێتەوە.
یه‌كێتی مامۆستایان، له داواكارییه‌كه‌یدا، كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كردووه ده‌ڵێت، داواكارین له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه له‌باره‌ی پشوو به‌ڕێوه‌بچێت، وه‌زاره‌ت بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی پشوو بدات تا كاتێكی نادیار.
یه‌كێتی مامۆستایان ده‌ڵێت، داواكاریی درێژكردنه‌وه‌ی پشوو، بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیانە.