یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پیرۆزبایی جه‌ژن و سه‌ری ساڵی نوێی "ئه‌كیتۆ" له گه‌لانی سوریا ده‌كات.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌كیتۆ، یه‌په‌ژه ده‌ڵێت "پیرۆزبایی له گه‌لانی ئاشوری و كلدانی و ته‌واوی ژنان ده‌كه‌ین".
یه‌په‌ژه باسی له‌وه‌ش كردووه، جه‌ژنی ئه‌كیتۆ ته‌نها ده‌ستپێكی ساڵێك نییه، به‌ڵكو سیمبولی خه‌بات و بوونێكی مێژووییه له میزۆپۆتامیا.
یه‌په‌ژه ده‌شڵێت "ئێمە پێمان وایە لە ڕێگەی ئیرادەی ژنانی ئازاد و یەکگرتوویی گەلەوە، ژیانێكی دیموکراسی دەستەبەر دەکرێت".
یه‌په‌ژه هیواشی خواستووه، ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و سەرکەوتن بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە و ساڵی نوێی ئه‌كیتۆ، بە ڕۆحی "ژن ژیان ئازادی" له گه‌لانی سوریا پیرۆز كردووه.
جه‌ژنی ئه‌كیتۆ، یان جه‌ژنی سه‌ری ساڵی بابلی - ئاشووری، ده‌كه‌وێته یه‌كه‌مین رۆژی مانگی نیسانه‌وه، له‌و جه‌ژنه‌دا وه‌كو نه‌ریتێك ساڵانه فێستیڤاڵ و چالاكیی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌كیتۆ، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كلدانه‌كانه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 5300 ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992ـه‌وه كریستیانه‌كان ئه‌و جه‌ژنه‌یان پیرۆز ده‌كه‌ن.