ڕاستەوخۆ

یه‌كێتی ناوەڕۆکی پەیوەندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ترەمپ و بافڵ تاڵەبانی بڵاوکرده‌وه‌

reset font size increase font size

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، سەرۆک ترەمپ بەرچاوڕوونیداوە دەربارەی ئامانجەکانی ئەمریکا لەم جەنگەدا ،گوتیشی، سوپاسی ڕۆڵی یەکێتی کردووە لە عێراقدا.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوه‌وه‌، دواتر لە راگەیانراوێکدا ئاماژەیان بە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی بافڵ تاڵەبانی ودۆناڵد ترەمپ کرد.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفونەکەدا ترەمپ ئامانجی ئەمریکا لەم جەنگەدا بۆ سەرۆکی یەکێتی خستەڕوو.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپاسی ڕۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە عێراقدا و دۆناڵد تره‌مپ دەرفەتێکی پێشکەش کرد بۆ تێگەیشتن لە ئامانجەکانی ئەمریکا و گفتوگۆکردن لەسەر پشتگیری هاوبەش بۆ بنیاتنانی هاوبەشیەکی بەهێز لە نێوان ئەمریکا و عێرا ق.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیدا باس له‌وه‌كراوه‌، بافڵ تاڵەبانی بەرچاو ڕوونییەکی تەواویدا لەسەر کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ و مەزڵوم عەبدی فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌سه‌ده‌، كه‌ تێیدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و جەخت لەجێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات كرایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.