خۆڕاگریی و به‌رخۆدانی كورد لە رۆژاڤای كوردستان و یه‌كڕیزیی و پشتیوانیی كورد له باكور و باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و تاراوگه بۆ دۆزه ره‌واكه‌ی، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به گشتیی و ئه‌مریكیه‌كانی ناچاركرد، هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر رۆژاڤا بگۆڕن.
ئیداره‌ی تره‌مپ له‌ژێر گوشاری كۆنگرێسدا نا چاربوو پێشێلكارییه‌كانی گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق به‌رامبه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كورد له سوریا رابگرن. فه‌ره‌نسیه‌كان و ئهوروپیهكانیشی ناچاركرد به جدیی قسه له‌سه‌ر پێشلێكارییهكان بكه‌ن كه به‌رامبه‌ر كورد كرا.
بانگهێشتكردنی شاندی رۆژاڤا به سه‌رۆكایه‌تی مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده و ئیلهام ئه‌حمه‌د بۆ كۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا، پیلانگێڕییه‌كانی توركیا و دیمه‌شقی ناچار به را‌گرتن كرد و پیاچونهوهیان بۆ هه‌ڵوێسته دوژمنكارییه‌كانیان به‌رامبه‌ر كورد له رۆژڤا كرد.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ستێرك ده‌ڵێت: له كۆنفرانسی میونشن ده‌نگی گه‌لی كوردمان گه‌یاند و گه‌ره‌نتیی رێكهوتنهكانمان به‌ده‌ستهێنا و ئیداره‌ی ئه‌مریكاش به وردیی چاودێریی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق ده‌كات.
ده‌شڵێت: به فه‌رمیی بانگهێشتی ئه‌مریكا كراوین، هه‌ر بوار هه‌بێت ده‌چینه واشنتۆن.
به وردیی چاودێریكرنی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق، جگه له‌راگرتنی هێرش و په‌لاماره‌كانی سوپای سوریا بۆ سەر رۆژاڤا و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كورد، ئه‌نقه‌ره‌شی ناچار به گۆڕانكاری له هه‌ڵوێسته‌كانیدا كردووه و هانای بۆ رۆڵی ئۆچالان بردووه له چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا.