مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده رایگەیاند، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی بانگهێشتی ئه‌مریكا كراوین و ئه‌گه‌ر بوار ره‌خسا ده‌چینە واشنتۆن.
له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ستێرك، مه‌زڵوم عه‌بدی رایگه‌یاند: ئامانج له به‌شدارییكردنمان له كۆنفرانسی میونشن، گه‌یاندنی ده‌نگی گه‌لی كورد بوو به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و به ده‌ستهێنانی گه‌ره‌نتیی بۆ رێكکه‌وتنه‌كان و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر كورد كرا.
له باره‌ی دیداری له‌گه‌ڵ مارك رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مه‌زڵوم عه‌بدی ده‌ڵێت: جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق له پێشینه‌ی كاره‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكایه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی به‌هێز و ئازایانه‌ی گه‌لی كورد و یه‌كڕیزیی و خۆڕاگریی و به‌رخۆدان بۆ دۆزه ره‌واكه‌ی، هه‌موو هاوکێشەکانی گۆڕیی و ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانیی گه‌لی كوردی لێكه‌وته‌وه.
ده‌شڵێت: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و به هیواین ئه‌نقه‌ره رۆڵێكی باش ببینێت.
مه‌زڵوم عه‌بدی وتیشی: په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ئیمراڵی هه‌یه و به‌م دواییانه دوو نامه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و رۆڵی ئیمراڵی كاریگه‌ریی گەورەی هه‌بوو له رێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق.