وەک وەفایەک بۆ ساڵانێک خزمەت و داهێنان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ڕێز لە هونەرمەندانی شاری کەرکوک گیرا.
لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی شایستەی بۆ بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بە کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کەرکوک ڕێکخست.
ئەو هونەرمەندانەی کە لەم چالاکییەدا خەڵات کران، ساڵانێکی زۆرە لە بوارە جۆراوجۆرە هونەرییەکاندا چالاکن و خزمەتی کلتور و پێشکەوتنی هونەر دەکەن.
ئەم دەستپێشخەرییە بە ئامانجی نیشاندانی وەفا بوو بەرانبەر بەو کەسایەتییە هونەرییانەی کە تەمەنی خۆیان لە پێناو هونەردا بەخشیوە و لە بوارە جیاوازەکاندا خزمەتی کلتوری شارەکەیان کردووە.


