هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بڕیاریاندا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ده‌وام له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27-3-2026 له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕایانگه‌یاند، پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڕیاریانداوه، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 29-3-2026 ده‌وام له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، له كاتێكی نزیكدا به جیا ڕاگه‌یه‌نراوی تایبه‌ت له باره‌ی ورده‌كاریی و ڕێكاره‌كانی شێوازی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایانگه‌یاند، له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی خوێندكاران و مامۆستایان، بڕیاریانداوه به درێژكردنه‌وه‌ی پشووی به‌هاره‌ی خوێندن تاوه‌كو 29-3-2026.