باڵیۆزی ڕوسیا لە سویسرا ڕایگەیاند: پێدەچێت جنێڤ ببێتە شوێنی قۆناغی داهاتووی دانوستانەکانى نێوان وڵاتەکەمان و ئۆکرانیا، هەرچەندە شوێنێکى پەسەندکراوی ڕوسیا نییە.
سێرگی گارمۆنین باڵیۆزی ڕوسیا لە سویسرا لە سەکۆى تایبەتى خۆى لە ئێکس ڕایگەیاندووە: پێدەچێت جنێڤ ببێتە شوێنی قۆناغی داهاتووی دانوستانەکانى نێوان وڵاتەکەمان و ئۆکرانیا.
گوتوشیەتى: بەرپرسانى وڵاتەکەمان چەندین جار ڕایانگەیاندووە ئامادەن بۆ چارەسەرى کێشەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا.
باسیلەوەشکردووە: بەڵام بەرپرسانی ڕووسیا چەندین جار ڕایانگەیاندووە، جنێڤ شوێنێکی گونجاو نییە تا لەبارەى چارەسەرى پرسى ئۆکرانیا کۆبونەوەى تێدا ئەنجام بدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو: وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ میوانداریکردنى گەڕێکى نوێی دانوستانەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا.