گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، ڕێگری لە هەر کەسێک دەکەن کە زیادەڕۆیی بکاتە سەر ناوچە گەشتیارییەکان و ڕێکاریی توندیان بەرانبەر دەگرنەبەر.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵیت، ڕێگری لە هەر کەسێک دەکەن کە زیادەڕەوی بکاتە سەر ناوچە گەشتیارییەکان لە ڕێگەی دروستکردنی کەپر و دوکان و هەر بابەتێکی دیکەی زیادەڕۆیی و لەمەو دوا ڕێکارەکانی تایبەت بە زیادەڕۆیی توند دەکەنەوە.
ئەوەش هاتووە، بەکارهێنانی ئەو مادە و مەوادانەی کە دەبنە هۆی تێکدانی سیمای کلتوری ناوچە گەشتیارییەکان ڕێگەپێدراو نییە و لای دەبەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، گۆڕینی ڕەگەزی زەوی بەشێوەی نایاسای لە موڵکی گشتی و گەشتیاری بە هیچ شێوەیەک ڕێگە پێدرا و قبووڵکراو نییە.