لە گۆڕستانی شەهیدانی شارۆچکەی ئەل کەساری پارێزگای دێره‌زور، گۆڕی ئەو شەهیدە عەرەبانەی هەسەدە شێوێندرا، کە لە کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی داعشدا شەهید بوون.
ئاژانسی هەواڵی هاوار، لە زاری کۆمیتەی كه‌سوكاری شەهیدانی ڕۆژاڤای كوردستان
کۆمیتەی كه‌سوكاری شەهیدانی ڕۆژاڤا، داوای كردووه دەستبەجێ لێپێچینەوە له ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه بكرێت و سزا بدرێن.
لەوبارەیەوە دانیشتوانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم ڕەفتارانە هەڵسوکەوتی داعشیان بیر دەخاتەوە کە بە بیانوی پابەندبوون بە شەریعەت، مەزارگە و گۆڕستانەکانیان خاپوور دەکرد.
پێشتریش به‌شێك له چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتیی دیمه‌ش، له كاتی چونه‌ناوه‌وه‌یان بۆ سنوری ڕه‌قه، كێلی گۆڕی شه‌هیدانی ڕۆژاڤایان شكاند و سوكایه‌تییان به گۆڕه‌كان ده‌كرد.