دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، دوو مەرجەعی باڵای شیعە لە ئێران، داوایان لە ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەریی کردووە، بە زووترینکات هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ، یەکلایی بکەنەوە.
ئەمڕۆ هەر یەک لە ئایەتوڵڵا نوری هەمەدانی و ئایەتوڵڵا مەکارم شیرازی، لە دوو پەیامی جیادا، داوایان لە ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەریی کرد، لە ئەرکی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی پەلە بکەن.
ئایەتوڵڵا نوری هەمەدانی رایگەیاند، چاوەڕوانیی ئەوە لە ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەریی دەکرێت بەو ئەرکەی، دەستوور لە هەڵبژاردنی رێبەر خستویەتە ئەستۆیان، بە لەبەرچاوگرتنی مەرجەکان، لە ناساندنی ڕێبەر پەلە بکەن.
ههروهها ئایەتوڵڵا مەکارم شیرازی، یەکێکی دیکەیه لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە، ئاماژەی بەوەکردووە، بەدیهێنانی ئەم ئەرکە گرنگە لە کاتی خۆیدا، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی دەسەڵاتی نیشتمان.