فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بە چڕی پێگە و حەشارگەکانی چەکدارانی داعشیان لە سنووری قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک بۆردومان کرد.
هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکاندا، هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپراسیۆنێکی زەمینیی بەرفراوانیان لە ناوچەکەدا بەڕێوەبرد.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەم هێرشە ئاسمانییە سەرکەوتووە دوای پێنج ڕۆژ لە چاودێریی ورد، داڕشتنی پلانی پێویست و پشت بەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست ئەنجامدراوە؛
تێیدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق چەند ئامانج و حەشارگەیەکی گرنگی چەکدارانی داعشیان لە سنووری شارۆچکەی دووبز پێکاوە. فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئۆپراسیۆنەکە بە هەماهەنگیی ههردوو دهزگای هەاڵگیری و دژهتیرۆری عێراق بووە.
لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ئۆپراسیۆنێکی مەیدانییان بۆ ڕاوەدوونان و لەناوبردنی شانە نادیارەکانی داعش لە ناوچەی (قەرەسالم)ـی سەر بە قەزای دووبز ئەنجامداوە.
لە کاتی بەڕێوەچوونی کێوماڵکردنەکەدا، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لە نێوان هێزە هاوبەشەکان و چەکدارانی داعشدا دروستبووە، بەو هۆیەوە سەربازێکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق گیانی لەدەستداوە.