ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی نەوەی نوێ: تا ئێستا لەگەڵ یەکێتی نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی نوسراو

reset font size increase font size

گوتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی تەنها لێکتێگەیشتنیان هەیە و تا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێکی نوسراو لەنێوانیاندا نییە.

هیمداد شاهین گوتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئەکاوتنی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە: تا ئێستا لەگەڵ یەکێتی تەنها لێکتێگەیشتنیان هەیە و پەیوەندییەکانیان نەگەیشتوەتە ئاستی ڕێککەوتنی نوسراو.

هیمداد شاهین ڕاشیگەیاندوە: ئەوەی تا ئيستا لەنێوان ئەوان و یەکێتییدا هەیە بریتییە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و هێشتا ئەم گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنە نەبووەتە ڕێکەوتنێکی نوسراو.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، یەکێتی و نەوەی نوێ پەیوەندییە سیاسییەکانیان بەرەوپێشچووە و چەندین جار بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

بە ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی نێوانیان، کۆی کورسییە پەرلەمانییەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە بە 23 کورسیی یەکێتی و 15 کورسیی نەوەی نوێ، دەگاتە 38 کورسی، لە بەرانبەریشدا پارتی خاوەنی 39 کورسیی پەرلەمانییە.

لە چەند ڕۆژی پێشوودا کاروان گەزنەیی گوتەبێژی یەکێتیش ڕایگەیاند، ڕێککەوتنیان لەگەڵ نوێ لەپێناو ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانیی، بەرەوپێش دەچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.