ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەمەریکا هێرشەکانی بۆ سەر بنکەی گروپە چەکدارەکانی عێراق كه نزیکن لە ئێرانهوه چڕکردووەتەوە، ئەوانیش لەبەرانبەردا هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاترکردووە و بهردهوام درۆن ئاڕاستهی ناوچه جیاوازهكان دهكهن.
پێش هەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ تاران، واشنتن هەر زوو هۆشداری دایە گروپە چەکدارەکانی شیعە لە عێراق، ئەگەر بێت و بەشداری شەڕەکە بکەن بە توندترین شێواز هێرش دەکەنە سەریان.
ماوەی 10ڕۆژە، ئەمریکا بە بەردەوامی بۆردومانی گروپەکانی بەرەی مقاومە دەکات کە پێکدێن لە کەتائیب حزبوڵلە، نوجەباء، ئەنساروڵلە ئەوفیاء، ئەسحاب و کەهف، کەتایبی ئیمام عەلی، زۆرینەی هێرشەکانی ئەمریکاش بۆسەر ئەم گروپانە لە هەر سێ شاری موسڵ و کەرکوک و ئەنبار بووە و تا ئێستا نزیکەیی 100 چەکداریان لێ کوژراوە.
لەبەرانبهردا، گروپە چەکدارەکان هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیادکردووە و تا ئێستا نزیکەی 350 هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئەمەریکا و هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەسەرەتای جەنگەکەدا هێرشەکانی ئەم گروپانە تەنها بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانان و "گروپە کوردییە جواداخوازەکان" بوو، بەڵام ئێستا بارەگاکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەولێر و سلێمانیش بوونەتە ئامانجی هێرشەکان.
جێی باسە، هەریەک لە سەرۆکایەتی هەرێم و حزبەکانی هەرێمی کوردستان چەندینجار ڕایانگەیاندووە، بەشێک نین لەم جەنگە و نابنە هەڕەشە بۆ هیچ وڵات و لایەنێک.