ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی سەرۆکایەتی سوریا: چیا کۆبانێ بووە جێگری فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای سوریا

reset font size increase font size

ئەحمەد هیلالی، گوتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، حەجی محەمەد نەبو ناسراو بە (چیا کۆبانێ)، بە فەرمی وەک جێگری دووەمی فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای سوریا دەستنیشان کرا، فیرقەکە لە پارێزگاکانی حەسەکە و حەلەب جێگیر دەکرێت.

ئەحمەد هیلالی ئاماژە بەوەشکرد، پێکهاتەی فیرقەی 60ـی سوپای عەرەبی سوریا لە پارێزگای حەسەکە لە سێ لیوا پێکدێت و ئەندامانی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە خۆ دەگرێت.

دەشڵێت، ژمارەی شەڕڤانانی ژن لە ناو ڕیزەکانی هەسەدە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و لە 15 بۆ 20 هەزار شەڕڤانەوە بۆ کەمتر لە حەوت هەزار شەڕڤانی ژن دابەزیوە.

گوتیشی، پلانیان هەیە سوود لە وزە و توانای شەڕڤانانی ژن وەربگرن، بە تایبەتی لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆ و ئەرکە پۆلیسییەکان کە تایبەتن بە مامەڵەکردن لەگەڵ ژناندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.