سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان و به ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگهیهنراوێكی بۆ ڕووداوی هێرشكردنه سهر هێزهكانی پێشمهرگه له سنوری سۆران بڵاوكردهوه و داوا لە حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی هاوشێوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەم جەنگە، بەڵکو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ تاوەکو بەشێکبن لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە.