شێخ مەڕوان ڕزق، گوتەبێژی پێکهاتەی درووزەکان لە سوەیدا ڕایگەیاند، 54 ساڵ ستەم و قۆرخکاریی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد دەرەنجامی سیستەمی ناوەندی بووە.
ئەو دەشڵێت، هەر شوێنێک سیستەمی ناوەندی تێدا بێت، دەبێتە هۆی وێرانبوون و ستەمکاری.
ئاماژەی بە بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی درووزەکان لە گۆڕەپانی کەرامەت لە سوەیدا کرد و دەڵێت، زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگە بەردەوامە و تێیدا داوای یەکپارچەیی سوریا، دیموکراسی، عەلمانییەت، فیدراڵی و لامەرکەزی دەکرێت.
ئەوەشی گوتووە، وڵات بە بێ سیستمی فیدراڵی سەر ناکەوێت و گونجاوترین چوارچێوەیە بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت. جەختیشداکاتەوە، سوریا بۆ ئەوەی دووبارە هەستێتەوە، پێویستی بە حکومەتێکی دیموکراسی و عەلمانی هەیە کە لە سەر بنەمای دەستوورێکی گشتگیر و بەشداریی هەموو پێکهاتەکان، دوور لە پەراوێزخستن و پاوانخوازی دامەزرابێت.