گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا 19 جار هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گروپه چه‌كداره عێراقیه‌كان كه خۆیان به مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ده‌ناسێنن ده‌ڵێن: له 24 كاتژمێری ڕابردوودا به درۆن و موشه‌ك 19 جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ناوچه‌كه.
جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران پێی ناوه‌ته ڕۆژی 36 هه‌مینه‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه تا ئێستا گروپه چه‌كداره عێراقیه‌كان به ناوی مقاوه‌مه‌وه، به به‌رده‌وامیی به درۆن و موشه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه.