کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت.
کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و لە کاتی دوانیوەڕۆدا شەپۆلێکی دابارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.
دەربارەی پێشبینییەکان بۆ سبەینێ کەشناسی دەڵێت، ئاسمانی هەرێم هەر بە ناجێگری دەمینێتەوە، بە گشتی نمە باران لە ناوچە جیاجیاکاندا بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان تاوەکو بەیانی شەممە کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە.