فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ده‌ڵێت، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری سوریا میكانیزمی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سوپا تاوتوێكردووه.
ناوەندی چاپەمەنی یەپەژە ڕایگه‌یاند، دوێنێ چوارشه‌ممه شاندێكیان لەگەڵ مورهەف ئەبو قەسر وەزیری بەرگریی سوریا كۆبوونه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له دیمه‌شق بووه، تێیدا پێداچوونه‌وه‌یان به‌و میكانیزمانه‌دا كردووه كه بۆ تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپای سوریا تاوتوێیان كردووه.
ده‌شڵێت، لە چوارچێوەی تەواوکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، شێوازی بەشداریکردنی یەپەژە لە سوپادا تاوتوێ کراوه.
شاندەکەی یەپەژە پێکهاتبوو لە ئەندامانی فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕۆهڵات عەفرین و سۆزدار حاجی، فەرماندەی فەوجی ژنانی لیوای قامیشلۆ خەلیسا ئاید و گوتەبێژی ڕۆژنامەوانیی یەپەژە، ڕوکەن جەمال.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسە ڕێکخراوەیی و یاساییەکانی پەیوەست بە پرۆسەی یەکگرتنی یەپەژە لەگەڵ سوپای سوریا کرا. هەروەها سەرنجی ژنان لە سوپای نوێی سوریادا باسكرا.
وەزیری بەرگری بە شێوەیەکی ئەرێنی لە پرسی بەشداریکردنی یەپەژە لە سوپا نزیک بووەوە و ڕایگەیاندووه، گفتوگۆ لەسەر فۆڕمی کردەیی کە دەتوانێت ببێتەهۆی بەشداریکردنی ژنان لە دامەزراندنی سەربازیدا بەردەوام دەبێت.
هه‌روه‌ها یەپەژە، داوای ئازادکردنی ئه‌ندامه‌كانی كرد كه ئێستا له زینداندان.